速報APP / 社交 / Nma Nariman

Nma Nariman

價格:免費

更新日期:2019-04-18

檔案大小:3.3M

目前版本:3.1

版本需求:Android 4.4 以上版本

官方網站:http://nmanariman.com

Email:info@nmanariman.com

聯絡地址:隱私權政策

Nma Nariman(圖1)-速報App

نما نەریمان سابیر محەمەد

لە ۱٤ی ئازاری ۲٠۱۱ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە .

چالاکوانێکی مافەکانی منداڵان و مافەکانی مرۆڤە و کارەکانی داکۆکیکردنە بۆ بۆ ژیانێکی باشتر و ژینگەیەکی باشتر بۆ هەمووان

لە ۲٠۱٥/٦/٥ لە تەمەنی چوار ساڵیدا یەکەم ڤیدیۆی کە خوشکە گەورەکەی بۆی تۆمارکردبوو لە ئەکاونتی فەیسبووکی دایکی بڵاوکرایەوە کە پەیامێک بوو داوایکرد کەرتی کارەبا باشبکرێت .

لە مانگی ۸ ی هەمان ساڵدا لەلایەن باوکییەوە پەیجێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ دانرا ، کە چالاکی و پەیامی ڤیدیۆیی و وێنەی تایبەت بەخۆی تێدا بڵاودەکرێنەوە.

Nma Nariman(圖2)-速報App

کارەکانی نما خێرا دەنگدانەوەیان بەدوای خۆیدا هێنا و لە ماوەیەکی کورتدا هەژمار و پەیجەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فانێکی زۆری کۆکردەوە بۆ پشتگیریکردن لە کار و چالاکییەکانی بینەری ڤیدیۆکانی ملیۆنی تێپەڕاند .

توانای دەربڕین و کاریگەری پەیامەکانی بووە جێگای سەرەنجی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان و لە چەندین ڕاپۆرت و دیداردا تیشک خرایە سەر ژیان و کارەکانی .

زۆرجار بۆ هەر پەیامێکی کە بڵاویدەکاتەوە بەدواداچوون دەکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی پەیامەکانی دەدەنەوە .

لە ماوەیەکی کورتدا چەند کەمپینێکی بۆ هاوکاریکردنی توشبوانی شێرپەنجە و منداڵە بێنازەکان و ئاوارەکان و پاراستنی ژینگە و لێقەوماوانی جەنگ و کارەساتی سرووشتی ڕاگەیاندوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدەنگەوە هاتنی بەرچاوی هەبوو .

لەبەرانبەر ئەو کارانەی نما بۆ مافەکانی منداڵان و مافەکانی مرۆڤ و گرنگیدان بە خوێندن و ژینگەپارێزی و تەندرووستی و پاراستنی ئاژەڵ کردوویەتی لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆ و دەرەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە و لە ساڵی ۲٠۱۷ لەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداوەوە بە کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردراوە

Nma Nariman(圖3)-速報App

نما لە ئێستادا ماڵپەڕی فەرمی سەربەخۆی هەیە بەناوی ( www.nmanariman.com ) هەروەها لە تۆڕەکانی ( linkedin ، instagram ، facebook ، youtube ، twitter ، vimeo ، plus.google ، linkedin ، tumblr ، pinterest ، telegram ، snapchat ) بەناوی ( nma nariman ) هەژماری هەیە تایبەت بە کار و چالاکییەکانی هەیە و سەرجەمیان لەلایەن دایک و باوکی و چەند کەسێکی نزیکییەوە بەڕێوەدەبرێن.

‎نما دەڵێت : ئەو کارانەی من دەیکەم بۆ مافی خەڵکە بۆ پێکەوە ژیان و ئاشتییە ئەمانە مافی سەرەتاین

داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەم .

دەمەوێت هەمووان دڵخۆشبن .

دەمەوێت هەمووان پێبکەنن .

Nma Nariman(圖4)-速報App

لە پێناو ئەوەدا وەک منداڵێک هەوڵ دەدەم و دڵنیام کاریگەریم دەبێت

Nma Nariman(圖5)-速報App